شۆرای باڵای كار له دوایین ڕۆژه‌كانی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ی هه‌تاوی ، لانیکەمی حه‌قده‌ستی ساڵی ١٤٠٢ی ڕاگه‌یاند. به‌ێپی ئه‌و په‌سه‌ندكراوه‌ی شۆرای خزمه‌تگوزاری سه‌رمایه‌دارانی ده‌وڵه‌تی و خسووسی، له ساڵی داهاتوودا ٢٧٪ به حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكارانی مه‌شمولی یاسای كار ئیزافه ده‌كرێت . ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان ده‌ستبه‌جێ له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره دژی کرێکارییە كاردانه‌وه‌یان نیشان دا.
سه‌ندیكای كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان بە پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری، خانه‌نشنیكراونی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خووزستان و گرووپی یه‌كگرتووی خانه‌نشینكروان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا بڕیاری ده‌وڵه‌ت و خاوه‌ن كاره‌كانیان وه‌كوو پاڵ پێوه‌نانی كرێكاران به‌ره‌و هێڵی هه‌ژاری ته‌واو ناو برد. سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدیش هه‌روەها له به‌یاننامه‌یه‌ك دا بڕیاره‌كه‌ی شۆرای باڵای كاری وه‌كوو فیشه‌كێك باسکرد كه ده‌سه‌ڵاتی دژه كرێكار له ڕێگه‌ی شۆرای باڵای كار و له دوایین ساته‌كانی كۆتایی ساڵ دا به دڵی ملیۆنان كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كیان هاویشتوویه‌تی. شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت له به‌یاننامه‌یه‌ك دا نه‌فره‌ت و بێزاری خۆی له‌و هه‌موو دڕنده‌یی و ده‌ستدرێژییه بۆ سەر ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند. شۆرای ناڕه‌زایه‌تیه‌كان، پشتیوانی له كه‌مپه‌ینی خه‌بات دژبه لایه‌حه‌ی په‌سه‌ندكراوی شۆرای باڵای كار و دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ ئینسان كرد.
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شیركه‌تی حه‌وت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه كه‌مپه‌ینێكیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وام له ئاست بڕیاری شۆرای باڵای كار ڕاگه‌یاند و تێیدا بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌یان وه‌كوو حه‌قده‌ستی هێڵی مه‌رگ ناو برد و ڕوو له كرێكاران و هاوچینه‌كانیان نووسیان: ” داوا له ته‌واوی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی سه‌راسه‌ری ئێران ده‌كه‌ین كه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێژه حه‌قده‌ست و دۆخه ناله‌باره‌ی به‌سه‌رمان دا زاڵ بووه، په‌یوه‌ست به‌و كه‌مپه‌ینه ببن، بژی “خه‌بات و یه‌كگرتوویی“.
پێویستە ڕێكخراوانه و یه‌كگرتووانه به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازه‌وه بچین. كۆماری ئیسلامی ٤٤ ساڵ وانه‌ی له سه‌رمایه‌داران وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی هێزی كار له هه‌ژاری بهێلێته‌وه تا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی چه‌ند كه‌سی دا كه دایك و باب هه‌ر دوو كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زیندوو بمێنن، له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان داهاتێكی مه‌مرەومەژییان بێت، كار بكه‌ن و هێزی كاری برسی بۆ داهاتوو په‌روه‌رده بكه‌ن. له هه‌ر شوێنێكیش كه ئه‌و بڕه داهاته دابین نه‌كراوه، سواڵكه‌رخانه‌ی جۆراوجۆریان وه‌كوو كۆمیته‌ی ئیمدادی ئیمام درووست كردووه و له حه‌قده‌ستی تاڵانكراوی كرێكاران موچه‌یه‌كی له‌رزۆكیان پێ ئه‌ده‌ن.
هه‌ژارمانه‌وه‌ی كرێكاران له بواری سیاسی و ئابووری به قازانجی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ته‌كەیانه و خیروبێری بۆ ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی و سەرمایەداری چاوچنۆكی ئێران چه‌ند هێنده‌یه. داهات و سه‌روه‌ت، هێز و خۆش بژێویان پێ ئه‌به‌خشێت و كرێكاران تووشی ده‌یان كێشه و گرفتی سیاسی و ئابووری ئه‌كات. له زۆرێك له ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا هاتووه كه كه‌مینه‌یه‌كی سه‌رمایه‌دار به قه‌ده‌ر نیوه‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی سه‌روه‌ت و سامانیان هه‌یه. به‌شێكی گه‌وره له‌و سه‌روه‌ته له ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان و پیاوانی كرێكار و به‌تاڵان بردنی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ده‌ست هاتووه و ئاكامی ئه‌و سامان كۆكردنه‌وه برسیه‌تی ٩٠٠ ملیۆن كه‌سه له جیهان و ئاماره‌كه‌ی به‌هۆی ئاڵوگۆر بە سەر ئابووری جیهان و هه‌ڵاوسان ڕوو له زیادبوون دایه. به‌پێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی “ئهكسفام” كه له مانگی ژانویه‌ی ئه‌مساڵ دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ٣٤٥ ملیۆن كه‌س له هه‌ژاری ته‌واو دا ده‌ژین و ڕۆژانه ده هه‌زار منداڵ به‌هۆی برسیه‌تی گیان لە دەست دەدەن تاكوو خاوه‌ن سه‌رمایه‌كان به‌هێزتر بن. ئه‌مه ته‌نیا یه‌كێك له ئاكامه‌كانی “هه‌ژاری ته‌واوه” و ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان له به‌یاننامه‌كانیاندا ئاماژه‌یان پێ كردووه.
سه‌پاندنی هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌خت به‌سه‌ر بنه‌ماڵه كرێكارییه‌كان دا ئه‌بێته هۆی خه‌مۆكی و كێشه‌ی ده‌روونی بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه. له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاری دا، گه‌وره و بچووك كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێداویستیه‌كانی ژیان دابین بكه‌ن، به‌ڵام به هه‌موویانه‌وه ناتوانن ژیانێكی چه‌ند كه‌سی به‌ڕێوه ببه‌ن. به مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیان، هه‌موو جۆره بێڕێزییه‌ك ته‌حه‌موول ده‌كه‌ن و به چاوێكی بچووك سه‌یریان ئه‌كه‌ن. كاتی پشوودانیان نییه و بیركردنه‌وه له ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ گۆڕینی داهاتوویان نامومكینه و له‌گه‌ڵ ده‌یان ئاسته‌نگی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. پایه‌داری بنه‌ماڵه و ته‌نانه‌ت تاكه‌كه‌سیان له مه‌ترسی به‌رده‌وام دایه و ناتوانن له‌سه‌ر بابه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها خه‌بات بۆ گه‌یشتن به مافه ئینسانی و دیمۆكراتیكه‌كانیان كار بكه‌ن. به‌ده‌ست هێنانی زانیاری سیاسی و چینایه‌تی و ڕێكخراوبوون له ته‌نیشت هاوچینه‌كانیان دژوار ده‌بێت و كاتێك له سه‌ر گۆی زه‌وی ڕێگه چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانیان نا‌دۆزنه‌وه، ڕوو له ئاسمان و مه‌زهه‌ب ده‌كه‌ن و دادپه‌روه‌ری له ڕۆژی قیامه‌ت دا ده‌بینن و ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه خاوه‌ن سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته‌كان له ڕژیمی كۆماری ئیسلامیان ده‌وێت.
به‌ڵام خه‌باتی چینایه‌تی ٢٠٠ ساڵه‌ی كرێكاران ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی بۆیان ڕه‌خساندووه تا كرێكارانی پێشڕه‌و له وڵاته جیاجیاكانی جیهان دیلی چاره‌نووسی خۆیان نه‌بن و بۆ ڕزگاری خۆیان و هاوچینه‌كانیان و هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه ده‌یانه‌وێت واته “سۆسیالیزم” به شێوه‌یه‌كی لێبراوانە خه‌بات بكه‌ن. ئه‌م ئەرکە له ئێران و له خه‌باتی درێژماوه‌ی كرێكاران له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران دا خۆی نیشان داوه و یه‌كێك له به‌ستێنه‌كانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” یه.