به پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە کە وه‌رزی زستانی پاره‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمه‌وه به ٨٠ مانگ زیندان مه‌حكووم كران.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نگڵ”ی سەر بە بەخشی کەڵاتەرزانی سنە بە ناوەکانی “ئاوات کەرەمی” و “ئیدریس محەممەدی” لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمه‌وه بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” و “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، سەرجەم به ٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كران.