به پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ڕژیم له شارستانی مەهاباد، مۆعه‌لیمێكی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ی بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “یاسر ئەمینی ئازەر”، مۆعه‌لیمی مه‌دره‌سه‌کانی مەهاباد، لە لایەن دادگای ڕژیمه‌وه، بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “یاسر ئەمینی ئازەر”، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، لە کاتی چوونەدەرەوە لە مه‌دره‌سه، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ناوبراو بە هاندانی خوێندكاران بۆ ته‌عتیل كردنی مه‌دره‌سه لە کاتی مانگرتنی مانگی ڕەشەممه‌ی مۆعه‌لیمان و هاندانی مۆعه‌لیمان بۆ بەشداری لە مانگرتنەکان، تۆمەتبار کراوە. پێویسته ئاماژه بكرێت كه “یاسر ئەمینی ئازەر”، له ڕێكه‌وتی ٢١ی خەزەڵوەری پاره‌كه بە هۆکاری بەشداری لە مانگرتنی سەرتاسەریی مۆعه‌لیمان، بانگهێشتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەهاباد كرا و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرابوو.