ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گوڵان، دادگای ڕژیم له شاری مه‌هاباد، “ئه‌ره‌ستوو مه‌لاڕه‌حیمی” چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی ئه‌م شاره‌ی به ٣٨ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نی و سیاسییه به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و هه‌روه‌ها “ته‌بلیغ دژی نیزام” سه‌رجه‌م به ٣٨ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه، كه “ئه‌ره‌ستوو مه‌لاڕه‌حیمی” له ناوه‌ندی هاوكاری مه‌ده‌نی شاری مه‌هاباد و كه‌مپه‌ینی یارمه‌تی بۆ لافاوڵێدراوانی لۆرستان و بومه‌له‌رزه لێداراوانی قه‌توور و كرماشان چالاك بوو