به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی “مەجید تیباش” ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٤ ساڵی حوکمەکەی دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “مه‌جید تیباش” دانیشتووی گوندی “دیزجی”ی مرگەوەره و له ڕێكه‌وتی ٥ به‌فرانباری ساڵی ڕابردوو، دەستبەسەر و دوای ٢٠ ڕۆژ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. شایانی باسه، ناوبراو له کۆتایی مانگی ڕێبەنداندا، لەلایەن لقی سێی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ ، بە تۆمەتی “هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئەو حوکمە دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوە بۆ ٤ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.