کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

سه‌باره‌ت به‌ كرێكارپه‌نایی سپای پاسداران

لهم ڕۆژانهدا،تهسنیم، یهكێك لهههواڵنێرییهكانی سهربهسپای پاسداران، لهبواریپشتیوانی كردن لهكرێكار و مافی كرێكار، وهپێش ههمووان كهوتووه‌. لهههر كوێ حهرهكهت و ناڕهزایهتییهك بێت، سهر و كهللهی ههواڵنێرانی ئهم ناوهندهو بهسیجییهكانی بهردهستیان، پهیدا دهبێت. ڕووداوهكانی پهیوهندیدار بهمانگرتنی كرێكارانی ههفت تهپهبهوردی و لایهنگرانهبڵاو دهكاتهوه‌. سیمینار بهڕێوهدهبات، لهنوێنهرانی كرێكاران و كهسانی خاوهن بۆچوون، دهربارهی باروودۆخی كار و ژیانی كرێكاران ڕاپڕسی دهكات. بۆ نموونه، با سهرهنج بدهینهڕستهكانی خوارهوه، كهلهدوایین بابهتهكانی ئهم سایتهوهرگیراون، تا ئامانجی پشتی پهردهو فریوكارانهی ئهم مافیا ئابوورییهمان بۆڕوون بێتهوه‌.

تهسنیم لهپهیوهند لهگهڵ زهروورهتی زیاد كردنی حهقدهستی كرێكاران دهنووسێ: ئهوهچۆنهكهچوونهسهرهوهی ١٠ بهرابهری قیمهتی بهرههمی خاوهنكار قانوونییهبهڵام چوونهسهرهوهی ٢بهرابهری حهقدهستی كرێكار، غهیرهقانوونییه؟ ئهركی سهر شانی دهوڵهتهكهبژێوی كرێكار دابین بكات. لهجێگایهكی دیكهدا دهنووسێ:

ههڵسهنگاندنی حهقدهستی كرێكاران لهساڵهكانی ٩٢ و ٩٩دا لهگهڵ قیمهتی كاڵاكان لهم دوو ساڵهدا نیشانی دهدات كهسهرهڕای زیاد كرانی ٤ و نیو بهرابهریی حهقدهستی كرێكاران لهماوهی ئهم ٧ ساڵهدا، توانای كڕینی ئهوان ٢ و نیو بهرابهر كهم بووهتهوهو مهودای حهقدهست لهگهڵ سهبهدی بژێو، له١ ملیۆن و ٢٠٠ ههزار تمهن لهساڵی ٩٢هوه، گهیشتووهته٣ ملیۆن و ٢٠٠ ههزار تمهن لهساڵی ٩٩دا.

گرووپی كرێكاری لهكۆمیتهی دیاری كردنی حهقدهستدا هیچ جۆرهئامرازێكی گوشاری نییهكهبتوانێ بیروبۆچوونی خۆی پێ بسهلمێنێ. ئهم كۆمیتهیهله٩ ئهندام پێكهاتووه‌. ٣ كهس وهك نوێنهری دهوڵهت، ٣ كهس نوێنهری خاوهنكاران و ٣ كهسی دیكهوهك نوێنهری كۆمهڵگهی كرێكاری، لهم كۆمیتهیهدا بهشدارن. دهوڵهت گهورهترین خاوهنكارهلهوڵاتدا و ههركات پێگهی خاوهنكاران بكهوێتهمهترسییهوه، دهوڵهت ههست بهمهترسی دهكات. ئهوكات ئهوان بهو ٦ دهنگهی كهههیانه، ههر چییهك كهبیانههوێ پهسند دهكهن و نوێنهری كرێكاران، تهنانهت ئهگهر لهدژیشیان بێت، كارێكی لهدهست نایه‌. سفرهی كرێكاران بچووكتر بووهتهوهو مهودای نێوان داهات و ههزینه‌‌ زیاتر بووه‌.

بههۆی بچووك بوونهوهی بێ وێنهی سفرهی حهقدهستوهرگرانی سابت، دهوڵهت بهكهڵك وهرگرتن لهو بهرپرسایهتیانهی كهلهقهباڵ كارمهندان و خانهنشینان بووی، لهماوهی ساڵی ڕابردوو و ئهمساڵدا، حقوقهكانیانی نۆژن كردهووتهوهو لهمبوارهدا دهستی كردووهبهزیادكردنی ٥٠ لهسهدیی حقوقی كارمهندان و یهكسانسازیی حقوقی خانهنشینانی كشوهری و لهشكری و تهئمینی ئیجتماعی و ههروهها بهحقووقی ساڵانهشیانی زیاد كردووه‌. بهڵام لهو نێوهدا جهمعییهتی ١٤ ملیۆن كهسیی كرێكاران (واته٤٠ ملیۆن كهس بهبنهماڵهكانیانهوه‌) لهقهڵهم كهوتووه‌.

ئهم دهستهواژانهو زۆرێك لهڕاستییهكانی دیكه، بهگڕوتینێكی تهواوهوهلهلایهن ههواڵنێرانی ئهم سایتهوهنووسراوه‌. پاڵنهری ئهم فریوكارییهههرچییهك بێت، خۆ خۆش كردن بۆ داگیركردنی زیاتری بۆنگا ئابوورییهكان، ئامادهكاری كردن بۆ داگیر كردنی كامڵی ناوهندهكانی دهسهڵات لهساڵی داهاتوو و یان ههر هۆكارێكی دیكهی لهپشت بێت،تهسنیمبهمجۆرهڕیاكاریانه، ناتوانێ خۆڵ بكاتهچاوی كرێكارانهوه‌. ڕاستییهكانی پهیوهندیدار بهپهیوهندیی سپای پاسداران لهگهڵ كرێكاران، ئهوهندهڕوون و بهرچاون كهمهجالی فریوكاریی بۆ تهسنیم نههێشتووهتهوه‌. ئهم ههواڵنێرییهلهپهنا دهیان دامهزراوهی تهبلیغاتی، ههواڵنێری و كلتووری، ڕێگاخۆشكهری پهرهسهندنی ئابووریی مافیایی سپای پاسدارانن.

كرێكارانی وشیار بهباشی دهزانن كهئهگهر تهسنیم ههواڵی پهیوهندیدار بهخهباتی كرێكارانی شیركهتی ههفت تهپه، بهگڕوتینهوهباس دهكات، ئهگهر لهجهرهیانی خهباتی كرێكارانی ههفت تهپه، مۆرهبهسیجیهكان بهرهو ڕیزی خهباتی كرێكاران دهنێرێت، بهو هۆكارهیهكهددانی بۆ داگیر كردنی ئهم ناوهندهی بهرههمهێنان،تیژ كردووه‌. ئیمام جومعهی شووش لهگهڵ ژمارهیهك بهسیجی، لهكۆبوونهوهی كرێكارانی مانگرتووی ههفت تهپهدا، بهڕاشكاوی وتی: “پێویستهشیركهت بسپێردرێتهناوهندێكی دهوڵهتی و یان بهتوانای وهك بۆنیادی مۆستهزعهفان و سپا“. سهرهنجام مهعلووم بوو كهههموو ئهم دواخستنانه، ههموو خۆ بێدهنگ كردنی بهرپرسانی دهوڵهت و ههموو نومایشهكانی دادگایی كردنی ئیختلاسگهرانی ههفت تهپه، بۆ ئهوهبوو كهلهكۆتاییدا، بهكرێكاران بڵێن كهبهدیلی ئێمهلهبهرامبهر ئهسهدبهیگی‌‌، بۆنیادی مۆستهزعهفان و سپایه‌.

سپای پاسداران لهحاڵێكدا بۆ ژیان و بژێوی كرێكاران و ئهو ناوهندانهی كهخۆی تێیاندا بهرپرس نییه، دڵ دهسووتێنێ، كهخۆی بهئازادییهكی بێسنوورهوهدهست دهداتهچهوساندنهوهی كرێكاران. هیچ كام لهو كرێكارانهی كهلهناوهندهكانی بهرههمهێنانی كهرهستهی نیزامیی سهربهسپای پاسداران و ئهرتهش كار دهكهن، یاسای كار نایانگرێتهوهو هیچ یاسایهك، تهنانهت لهئاستێكی زۆر لاوازیشدا بوونی نییه‌. لهدامهزراوهكانی ژێر كۆنتڕۆڵی سپای پاسداراندا، كرێكاران دهبێ بهڵێن بدهن كهدهست نادهنهمانگرتن و پێكهێنانی ڕێكخراو. دهركردنی كرێكار لهم ناوهندانهدا بهبێ یهكلا كردنهوهی حیساب ئهنجام دهدرێت. ئاستی حهقدهستهكان لهخوارێن و ههر ئهم حهقدهستهكهمانهش، لهسهری وهختی خۆیاندا بهكرێكاران نادرێن. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهپڕۆژهكانی ژێر كۆنتڕۆڵی سپا بهتایبهت لهبواری نهوت و گاز و پێترۆشیمی، لهپڕسوودترین بهشهكانی ئابووریی ئێرانه‌.

دامهزراندنی كرێكاران بهشێوهیقهراردادیو یانپهیمانكاریبهكهمترین حهقدهست و خزمهتگوزاری، گونجاندنی شهرت و مهرجی نامرۆڤانهلهناو دهقی قهراردادهكان، خستنهدهری كرێكاران لهچوارچێوهی یاسا سهرتاسهرییهكانی كار، زهوت كردنی مافی بهڕێوهبردنی ههرجۆرهناڕهزایهتی و مانگرتن و پێكهێنانی ڕێكخراوی پیشهیی وهك مهرجی دامهزراندن، لهزومرهی نامرۆڤانهترین سزاكانی خاوهنكارانی سپای پاسدارانهلهدژی كرێكاران. لهم بهشانهدا، كرێكاران، بهناچار، لهباروودۆخێكی نالهباری ئیمهنی و تهندرووستیدا خهریكی كارن. “قهرارگای خاتهمولئهنبیاو شیركهتهكانی ژێر شاخهی، كهیهكێك لهگهورهترین ناوهندهئابوورییهكانهلهڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئاسیای ناوهندی، هێز و نفووزی خۆی لهڕێگهی چهوساندنهوهی وهحشیانهی سهدان ههزار كرێكاری بێبهش، لهسهرهتاییترین مافهكان،بهدهست هێناوه‌. ناڕهزایهتی لهدامهزراوهكانی سهربهم قهرارگایه، سزای دهركردن بهبێ تهسویهحیساب و بهبێ پێدانی حهقدهستی بهدواوهیه‌. كرێكاران بههۆی نیگهرانی لهبێكار بوون و لهژێر گوشاری یاسا و ڕێسای پادگانیدا، ناچارن بێدهنگی بگرنهبهر و باروودۆخی نالهباری كار و گوشاری ڕووحی و دهروونیی سهرچاوهگرتوو لهنهبوونی ههستی ئهمنییهتی پیشهیی و ههروهها فهزای كاری، تهحهمول بكهن. بهڕاستی، بهم كارنامهیهوه، ههواڵنێریی تهسنیم، بهنیازهكێ فریو بدات؟

بابەتی پەیوەندیدار

خواردن و خواردنەوە لە شوێنە گشتییەکان، درێژەی خەباتی مەدەنی

-

ئاگربەستی دەستبەجێی ١٤ ڕۆژە لە غەززە، ئاکامی گوشاری بیروڕای گشتی دژبە شەڕ

-

بۆچی داعش هێشتا زیندووە و تاوان ئەنجام دەدات؟

-

هیوا بە ئازادی لەدەست ستەم و سەرەڕۆیی پەرە دەستێنێ

-

کاریگەریی وێرانکەری هەژاری لەسەر دۆخی تەندروستی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی چینی کرێکار

-

ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

-