به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌فشین حسێن په‌ناهی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “تبلیغ دژی نیزام “، سزای یه‌كساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
جێگای ئاماژه‌یه كه “ئه‌فشین حسێن په‌ناهی” له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٠ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كرابوو. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی پاش تێپه‌ڕاندنی سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، به شێوه‌ی مه‌رجدار له زیندانی سنه ئازاد كرابوو. ناوبراو چه‌ندین جار پێشینه‌ی زیندان و ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی هه‌یه و له ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی به ٨ ساڵ زیندان و جارێكی دیكه له ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.