شاری “حه‌سه‌كه” به‌هۆی پچڕانی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریسته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له‌به‌ندئاوی سه‌ریكانی، تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه و دانیشتووانه‌كه‌ی داواده‌كه‌ن ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بچن به‌هانایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وزه‌خانه‌ی به‌ندئاوی سه‌رێكانی كه ئێستا له ژێر كه‌نتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته‌دایه، ئاسته‌نگی بۆ درووستبووه و ژیانی ٤٦٠ هه‌زار دانیشتووی ڕۆژئاوای خستووه‌ته ژێر كارێگه‌ری خویه‌وه. له ٢٠ی مانگی جوولای ئه‌مساڵه‌وه چالاكییه‌كانی وزه‌خانه‌كه‌ی سه‌رێكانی ڕاگیراوه‌و هه‌روه‌ها به‌رقی وه‌زخانه‌ی “درباسیه“ش قه‌تع كراوه و كێشه‌ی بۆ دانیشتووانی شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ سازكردووه. ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوا هه‌وڵیداوه كه له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ر و مۆلیده‌وه خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته خه‌ڵك و سكاڵای له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه‌كانی ئوپۆزۆسیۆنی سووریه له ڕێكخراوی “یوونیسێف” تۆماركرووه و خوازیاری سزادانی ده‌وڵه‌تی توركیان.