“بەهمەن یووسفزادە“، “فەریدوون مووساپوور“، “فەرهاد مووساپوور“، “سۆران حسێنزادە“، “ئیمان عەبدی“، “سیروان نووری“، “ئەفشین مام ئەحمەدی“، “سیاوەش عەینی” و “کەیوان ئەندار“، لە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٩ی ههتاوی، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێوه، ههر یهكهوه بە پهرداختكردنی بڕی ٦ میلیۆن تمەن سزای ماڵی مەحکووم کران.
“بەهمەن یووسفزادە“، “فەریدوون و فەرهاد مووساپوور” خەڵکی شارۆچكهی ڕەبەتی سەردەشت، “سۆران حوسێنزادە“، “”ئیمان عەبدی، “سیروان نووری“، “ئەفشێن مام ئەحمەدی“، “سیاوەش عەینی” و “کەیوان ئەندار” خەڵکی مەهاباد لە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ساڵی ٩٩ بەبێ حۆكمی قهزایی و به تۆمهتی تهبلیغ دژی نیزام” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپا، لە شاری ورمێ کرابوون.