دوای هەشت ڕۆژ لە ده‌ستبه‌سه‌ركران و لێپرسینه‌وی ٢١ ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، دادگای دەوڵەتی تورکییه له‌شاری ئامه‌د، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، بڕیاری زیندانییکردنی بۆ ١٦ كه‌سیان دەرکرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگا لەسەر داوا و ڕاسپاردەی دەزگا ئەمنییەکان و داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورکییه، بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ١٦ كه‌س لەو ڕۆژنامەنووسانە دەکرد. ڕۆژنامەنووسان و کەسوکارەکانیان لەبەردەم دادگا کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشمەکانی “ڕۆژنامەگەریی ئازاد بێدەنگ ناكرێت”، “ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین” و “بەرخۆدان ژیانە”، بڕیارەکەی دادگای دەوڵەتی تورکییه‌یان ئیدانەکرد.