ڕۆژی پێنجشهممه ٢٩ی مانگی گوڵان، “مەرزیە مورادوەیسی”، “سیروان عەبدوڵڵاهی”، “عەتائوڵڵا ڕەزا ڕەبابی”، “مێهدی سەیفی”، “فەردین ڕەحیمی”، “قانع خاتری” و “عەلی ئەڵڵاوەیسی”، ئەندامانی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “سەعیدی” سەرجەم بە ١٤ ساڵ زیندان مەحکووم کران.
دادگا ئەو ٧ هاووڵاتییەی بە تۆمهتی “تهبلیغ له دژی نیزام” و “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” تۆمەتبار و سزای زیندانی بهسهریاندا سهپاندووه. بەپێی ئەو حوکمە، “مەرزیە مورادوەیسی”، “سیروان عەبدوڵڵاهی”، “مێهدی سەیفی”، “فەردین ڕەحیمی”، “قانع خاتری” و “عەلی ئەڵڵاوەیسی” هەر یهكهو بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون و “عەتائوڵڵا ڕەزا ڕەبابی” بە دوو ساڵ زیندانی تەعڵیقی مەحکووم کراوە.