به پێی ڕاپۆرتی “ئاناتۆلی” توركیا، دادگای ئیستانبوول سزای به‌ندكرانی به‌سه‌ر ٧ كه‌س له‌و ٨ كه‌سه‌ی كه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ تیرۆری شارۆمه‌ندانی ئیسڕائیلی له توركیا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، سه‌پاندووه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر چه‌شنه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئه‌و ٨ كه‌سه بۆ تیرۆری شارۆمه‌ندانی ئیسڕائیلی له خاكی توركیا، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی دژه تیرۆری ئه‌و وڵاته‌وه درێژه‌ی ئه‌بێت. به پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای میتی توركیا، ڕۆژی ٢٧ی ئه‌م مانگی جۆزه‌ردان، له عه‌مه‌لیاتێكی تایبه‌تدا، پێنج ئه‌ندامی ئیتلاعاتی ئیران به‌ناوه‌كانی “مه‌جید نه‌زیره”، “عه‌لی ڕه‌زا شه‌به‌عدكه‌نی”، “سه‌ید مه‌حموود حسێنی”، “حه‌سه‌ن هاشمخانی” و “مریه‌م محه‌ممه‌دی” ده‌ستبه‌سه‌ركران و دادگا حۆكمی زیندانی به‌سه‌ر چوار كه‌سیاندا سه‌پاند و سزای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆشی به‌سه‌ر “مریه‌م”دا سه‌پاند. هه‌روه‌ها ڕۆژی ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا سێ كه‌سی دیكه‌شیان به‌ناوه‌كانی “كه‌یوان مه‌جدزاده”، “جه‌ماڵ قه‌ده‌كچی” و “ئیمان شوجاعی” به تۆمه‌تی “ڕێكخستنی عه‌مه‌لیاتی تیرۆریستی” له‌گه‌ڵ ٣ قه‌بزه چه‌ك و ده‌نگبر و سێ كه‌ره‌سته‌ی له‌یزری ده‌ستبه‌سه‌ركرد.