ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە یازدە ناوەندی نوێ، لەوانە ٩ کۆمپانیای ڕووسی و چینی بەهۆی پەیوەندییان له‌گه‌ڵ بەرنامەی پەهپادیی ئێران و ڕووسیە، هەروەها دابینکردنی ئامێری تایبەت بۆ ژیری دەستکرد کە لە ئەرتەشی چین بەکار دەهێنرێن، بە لیستی ڕەشی وه‌زاره‌تی بازه‌رگانی ئه‌و وڵاته ئیزافه كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری ڕۆیته‌رز، کۆمپانیایەکی چینی بەهۆی پاڵپشتیکردن لە ئەرتەشی ڕووسیە لە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، و کۆمپانیایەکی دیکەی چین وەک بەشێک لە تۆڕی دابینکاری پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ کۆمپانیایەکی ئێرانی خراونەتە نێو لیستی ڕەشی ته‌حرێمه‌كانی ئه‌مریكاوه. شایانی باسه كه ئەو پارچانە بۆ پەرەپێدان به به‌رنامه‌ی په‌هبادی و بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد، کە كۆماری ئیسلامی بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها لە شەڕی ڕووسیه دژی ئۆکراین کەڵکیان لێ وەردەگرێ، بەکار دێن.