“قانع خاتری” چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ دوای بانگکران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ئەو شارە، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٨ مانگ بەندکران، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی سنە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم چالاکە مەدەنییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ ٦ ئەندامی دیکەی کەمپەینی خێرخوازانەی “ژیانەوەی کوردستان” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی هەمان شار بە سەرۆکایەتی دادوەر “سەعیدی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم” هەر کامەیان سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.