“کاوە سولەیمان پوور” چالاكی سیاسی خەڵکی گوندی “خوڕخوڕە“ی سەر بە شاری مهاباد دوای ئەوەی سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ، دوای بانگ کران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای مەهاباد دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەراندنی سزاكهی ڕەوانەی زیندانی مهاباد کرا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێكی كوردستانی دژبهری ڕژیم سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سهپاوه. جێگای ئاماژهیه “كاوه سولهیمان پوور” ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ی ههتاوی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مهاباد دەستبەسەر و دوای ٧٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسهی دادگایی كردنهكهی ئازاد کرا.