بە پێی ئه‌و بانگهێشتنامەیه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی مانگی جۆزەردان، کاسبكارانی بازاڕی تاران و ته‌ورێز، له ناڕه‌زایه‌تی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی باج، دەستیان لەکار كێشایه‌وه و مانیانگرت.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، کاسبکارانی گەڕەکەکانی “لاله‌زاری سەعدی”، بازاڕی “چراغ بەرق” و “حەسەن‌ئاباد”، ی تاران دوێنێ له ناڕه‌زایه‌تی به بردنه‌سه‌روه‌ی ئاستی باجی ساڵانه، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و خۆپێشاندانیان كرد. هه‌روه‌ها بازاڕییانی شاری ته‌ورێزیش له ناڕه‌زایه‌تی به‌گرانی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی باجی ساڵانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دووكان و بازاڕیان داخست.