کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دەستبەسەر کردنی رەحیمی فریوکاریەکی نوێ بۆ پەردەپۆش کردنی گەندەڵی دیكه‌ی رێبەرانی رژیم

رۆژی ٢٦ی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ یەکێک لە دادگاکانی رژیم “محەممەد رەزا رەحیمی”، جێگری یەکەمی ئەحمەدی نژاد لە کابینەکانی نۆهەم و دەیەمی رەوانەی زیندان کرد. دادگا ئەوی بە تاوانی دزی، ئێختلاس و گەندەڵی ماڵی کە تەنیا یەک فەقەرەی ئیختلاسی چەند ملیارد تمەنی لە بیمەی ئێران بووە، بە ٥ ساڵ و ٩١ رۆژ زیندان، ٢ ملیارد و ٨٥٠ ملیۆن تمەن گێڕانەوەی ماڵ و یەک ملیارد تمەن جەریمەی نەقدی مەحکوم کرد. رەحیمی پێشتر لە دادگایەکی سەرەتاییدا لە لایەن لقی ٧٦ی دادگای کەیفەری ئۆستانی تارانەوە بە ١٥ ساڵ زیندان لەگەڵ ئەو جەریمە نەقدیانەی سەرەوە،مه‌حکوم کرابوو. حوکمی ١٥ ساڵ زیندانەکەی لە قۆناغی پێداچوونەوەدا لە لایەن لقی ١١ی دیوانی باڵای وڵاتەوە کەم کرایەوە بۆ ٥ ساڵ و ٩١ رۆژ زیندانی تەعزیری. رەحیمی کە ئێستا بە تاوانی دزی و گەندەڵی دارایی لە زیندان دایە، لە رۆژی ١٧ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٨٩دا دەست بەدەستنوێژ و لە مقامی جێگری یەکەمی ئەحمەدی نژاد دا بە دەرکردنی بەخشنامەیەک روو له‌ هەموو دام و دەزگا دەوڵەتی و دامەزراوە گشتیە غەیرە دەوڵەتیەکان، خوازیاری بەرخورد لەگەڵ “گەندەڵی ئابووری” بوو و داوای لە دام و دەزگا ئیجراییەکان کردبوو بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی ئەم گەندەڵیانە “ئێقداماتی شایستە” بگرنە پێش. ئەحمەدی نژاد به‌ڵێنی دابوو لە ئەگەری سه‌لماندنی تاوانی جێگری یەکەمەکەی بچێتە تەلەویزیۆن و داوای لێبوردن لە خەڵک بکات. ئەو لە رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ساڵی ٩٣ لە راگەیاندنێکدا نووسی: هەموو ماجەرای ئاغای رەحیمی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٨٦ و پێش له‌وه‌ و له‌ دەورەی سەرۆکایەتی ئەو

371بەسەر دیوانی موحاسباتی وڵات و پێش له‌ دەستپێکردنی هاوکاری و حزووریان لە دەوڵەتی نۆهه‌مدا.
دوو رۆژ دوای بەیانییەکەی ئەحمەدی نژاد، رەحیمی لە نامەیەکی سه‌رئاوه‌ڵادا روو له‌ ئەحمەدی نژاد نووسی: لەبیرت چۆتەوە کە رەحیمی مەحکومەکەی ئەمرۆ، چێوی لەجبازی و شەرمەزاریەکانی جاروبارەی ئێوە دەخوات. “محەممەد رەزا نادری” وەکیلی رەحیمی، پەروەندەی محەممەد رەزا رەحیمی به‌ گەندەڵی سیاسی و ئابووری ناولێبرد و ئاماژەی بە دەرگیر بوونی ١٧٠ تا ١٨٠ کەس لە نوێنەرانی ئوسولگەرای مەجلیس لە پەروەندەکاندا کردبوو کە رەحیمی پوڵی داونەتێ.

راستیەکەی ئەوەیە کە پەروەندەی محەممەد رەزا رەحیمی بە واتای خەبات له‌دژی گەندەڵی لە رژیمێکدا نییە کە سەغیر و کەبیریان تا بناگوێ نوقمی گەندەڵین. ئەگەر بڕیار لەسەر خەبات له‌دژی گەندەڵی بوایە، بەر لە هەموو شتێک دەبوو تەکلیفی داگیركردنی زه‌وی کەڵانی برایانی لاریجانی و هه‌ڵاتن لە ماڵیاتی گومروکی و رانتخۆری نجومی سپای پاسداران و سەدان نمونەی لەمجۆرە، بە دادگا بدرایە. ئەگەر بڕیار لەسەر خەبات له‌دژی گەندەڵی بوایە، لانیکەم دەبوو پەروەندەی هەموو دزییەکانی رەحیمی و لەوانە دزینی بەملیارد تمەن پوڵ لە لایەن ئەوەوە لە پرۆژەی ساختمان و وەگەڕخستنی کارخانەی زەوبی ئاهه‌نی کوردستان، ناسراو بە زاگرۆس و ئاوارە کردنی بە سەدان کرێکاری خەباتکاری ئەم کارخانەیە بەدواداچوونی بۆ بکرابایە و زانیاری سەبارەت بەو مه‌سه‌له‌یه‌ بخرایەتە بەردەم رای گشتی. ئەم پەروەندەیە، بە وته‌ی خودی رەحیمی تۆڵەی خامنەیی و دارودەستەکەیەتی لە ئەحمەدی نژاد و داردەستەکەی. کاتێک ئەو لە نامە کراوەکەیدا لە وڵامی بەیانییەکەی ئەحمەدی نژاد دا نووسی: “لەبیرت چۆتەوە کە رەحیمی مەحکومەکەی ئەمرۆ، خەریکە چێوی لەجبازی و شەرمەزاریەکانی تۆ دەخوات”، مەبەستی لە دەرگیر بوونی ئەحمەدی نژاد لەگەڵ خامنەیی سەبارەت بە وەزیری ئەو کاتی ئیتلاعات و تۆرانی یازدە رۆژەی ئەو لە خامنەییە. بەڵام فەرماندەکانی سپاش به‌نیازن تۆڵە لە کەسانی نزیکی پێشوتری ئەحمەدی نژاد بکەنەوە. مەگەر ئەحمەدی نژاد نەبوو کە ئەوانی برادەرانی قاچاغچی ناوبرد و بە کۆنترۆڵ کردنی ئێسکلە و خاڵی سنوری لە دەرەوەی چاودێری دەوڵەت تاوانباری کردن؟ ئێستا کە لە دەسەڵات لابراون و هێرش کردنە سەریان ئاسانترە، هەم وەک ئامرازی فریوی خەڵک و هەم بۆ پەردە پۆش کردنی دزییە کەلانەکانی تر کەڵکیان لێوەردەگیردرێت.

رەحیمی لە دەورەی خەڵتانی خوێن کرانی شۆڕشی ساڵی ٥٧ و ئاخێزی مانگی رێبه‌ندان لەلایەن خومەینی و لایەنگرانیەوە، دادستانی قوروە بوو و تا ساڵی ٦٣ لە کوشتاری شۆڕشگێڕانی ئەشکەنجە کراو لە کوردستاندا چالاک بوو. ئەو لەکاتی پۆستی ئۆستانداریی له‌ کوردستان لە ساڵه‌كانی ٧٢ تا ٧٦ لە به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی تەرحی سپادا بۆ گیرۆدە کردنی لاوانی کوردستان بە مادەی هۆشبەری زۆر و هەرزان، بەشدار بوو. رستە پڕ لە شەرمەزاریەکەی: “ئار پی جی لەدەست پێشمەرگە وەردەگرێت و وافوریان ئەداتێ”، بەناو بانگە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تا پێش لە وه‌رگرتنی ئۆستانداریی له‌ لایه‌ن ئه‌م جەنایەتکارە، رێژەی مەسرەفی مادەی هۆشبەر لە کوردستان کەمترین رێژە بووە لە ئێراندا. دوای لابرانی لە لایەن ئیسلاح خوازانەوە، رێژەی مەسرەفی موادی موخه‌در لە کوردستاندا گەیشتۆتە ٣ بەرابەری ئاستی پێشوتری.

کۆماری ئیسلامی لە هەمان سەرەتاوە بە باندبازی و جه‌ناح سازی، دەور و نەخشی دژی ئینسانی خۆی لە سەرکوتی شۆڕشدا بە باشی ئیجرا کرد. بەم پێیە کێشمەکێشی جەناحیی تێیدا بابەتێکی نوێ نییە. بەڵام ئێستا کە سەرانی رژیم لە سه‌روبه‌ندی سەردانەواندن لە بەرانبەر دەوڵەتی ئامریکا و بە سەرەوەنانی جامێک ژەهری تردان، کێشمەکێشی جەناحیی لەنێویاندا توندتر بۆتەوە. رەحیمی بۆتە قوربانی ئەم کێشمەکێشە و هه‌ندێک لە دزی و ئیختلاسەکانی ئاشکرا کراوە. بەڵام رێژەی گەندەڵی راستەقینە لەنێو کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیدا تەنیا کاتێک بە تەواوی ئاشکرا دەبێت کە کرێکاران و خەڵکی ئازادیخواز، ئەم رژیمەی جەهل و جەنایەت و خورافەیان رووخاندبێت. سەرانی ئەم رژیمە دەبێ چاوەڕێی رۆژێک بن کە پەروەندەکانیان بەتەواوی ئاشکرا دەبێت و لە بەرانبەر دادگای عەدڵی خەڵکی رزگار بوودا ناچار بە وڵامدانەوە بە دزی و جەنایەته‌کانیان دەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

ڕژیم، بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، گۆڕی خۆی زیاتر هەڵدەکەنێ

-

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-