به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار كه‌سی خه‌ڵكی كرماشان بە تۆمەتی “پێوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوە” و “بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و پڕوپاگەندا دژی ڕژێم”، لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کران.
جێگای ئاماژه‌یه كه ناسنامه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام وته‌بێژه‌ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی كرماشان له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاندووه: ئەم كه‌سانه وێنە و ڤیدیۆی ساختەیان لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوکردبۆوه. شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ویدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا شۆفێرانی ئێرانی له‌لایه‌ن پۆلیس و شۆفێرانی عه‌راقیه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوون كه ناڕه‌زاه‌یتی به‌رینی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه و ئێستا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت ڕاستییه‌كان بشارێته‌وه.