هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیونی قڕکردنی سیاسی لە باکووری کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ ئەندامی هەدەپەی دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ئەندامانەی هەدەپە کە له شارەکانی ئامه‌د، مێردین و ڕحا ده‌ستگیركراون پێکهاتوون لە ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌ده‌په، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندیی سه‌ڤیم، به‌ڕێوه‌به‌ری كاسه‌د و حەوت ئەندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی هه‌ده‌په. جێگای ئاماژەیە بەدەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، دەوڵەتی تورکیە گوشارەکانی بۆسەر ئەندامانی پارتە سیاسیەکانی باکووری کوردستان دەستپێکردووە.