لاوێکی خەڵکی شاری مەلەکشایی سەر بە ئوستانی ئیلام بە ناوی “حوجەت شێردڵ” تەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری مێهران دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە یەکێک لە پارکەکانی شاری مێهران ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و لە کاتی دەستبەسەرکردنی تەقەیان لێ کردووە کە بووەتە هۆی برینداربوونی یەکێک لە پاسەوانەکانی ئەو پارکە. جێگای ئاماژەیە بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “حوجەت شێرد“ڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراوە.