کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٢٠ موعەلیم و چالاکی پیشەیی لە شارەکانی کوردستان

لە بەرەبەری کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی موعەلیمانی شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، زیاتر لە ٢٠ موعەلیم و چالاکی پیشەیی لە شارەکانی سنە، دیواندەرە و سەقز دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون و بە زۆر بەڵێننامەیان پێ واژۆ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ١٨ موعەلیم و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی موعەلیمانی کوردستان لقی سەقز- زێویە، دوای بانگکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر کراون و تا ئێستا ناسنامەی ١١ کەسیان بە ناوەکانی “خالید عەبدوڵڵایی، سوله‌یمان عەبدی، عەزیز مەرزی، سەلاح سورخی،  محەممەد فەتاحی، لوقمان ئەڵڵامورادی، ئەحمەد قادری، کەیوان ئەحمەدی، خالید شێخی، ئەنوەر فەرەج زاده و سەلاح حوسێنی” ئاشکرا کراوە. جێگای ئاماژەیە هاوکات پێنج ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی موعەلیمانی دیواندەرە بە ناوەکانی “ئومید شامحەممەدی، عوسمان ڕەزایی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون. لە لایەکی دیکەوە، “مریەم ئەحمەدی، ڕەزا ئەلیاسی، بەها مەلەکی، جەبار پاکزاد و فاتح ئەسەدی، موعەلیمان و چالاکانی پیشەیی شاری سنە، کاتژمێر ٥ و ٣٠ خولەکی ئێوارە لەلایەن ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کراون.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ هێرشی داعش له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا دژبه‌ توركانی فاشیست

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌قز و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی ونبوو له‌ پیرانشار

-

گیانله‌ده‌ستدانی شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی قه‌سری شیرین به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هونه‌رمه‌ندێك و سێ شارومه‌ند له‌ شاباد و برووجێرد

-