لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی ” تەها ئاتەشئەفراز” خەڵکی “کۆنەخانێـی” شاری پیرانشار و “سەعدی ئەحمەدی” خەڵکی شارۆچکەی کۆزەرانی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “سەعدی ئەحمەدی” تەمەن ٤٠ ساڵ بە هۆی ڕەخنە گرتن لە حکومەت و دۆخی ئێستای کۆمەڵگە و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییە سەرەتایییەکانی ژیان دەستبەسەر کراوە و ” تەها ئاتەشئەفراز“یش پاش چەند کاتژمێڕ لێپرسینەوە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ئازاد کراوە و سهبارهت به هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە هێچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.