لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارهكانی “مهاباد” و “ساین قەڵا” بە ناوەکانی “کازم مام ئیسماعیل” و “هێمن عەبدی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونهتهوه.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی شەممە ٣٠ی مانگی گەلاوێژی ئهمساڵ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “ئەبووبەکر مام ئیسماعیل” لە گوندی “لەج“ی سەر بە شاری مەهاباد و خۆی و دوو کوڕهكهیان بهناوهكانی “کازم مام ئیسماعیل” و “کامیل مام ئیسماعیل” دەستبەسەر و پاش چهند كاتژمێر “ئەبووبەکر” و “کامیل” ئازاد کراون، بهڵام لە سەر چارەنووسی “کازم مام ئیسماعیل” هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. لەلایەکی دیکەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “قانزال“ی سەر بە شاری “ساین قەڵا” بە ناوی “هێمن عەبدی” بەبێ نواندنی حوكمی قهزایی لەلایەن هێزە ئهمنییهكانهوه دەستبەسەر و بۆ لێپرسینهوه ڕاگوێزی گرتووخانهی ئیتلاعاتی ئهو شاره كراوه.