بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی سەرماوەز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی نییەر و دوو لاویان بە ناوەکانی “سەعدی مینبەری” تەمەن ٢٦ ساڵ و “سیامەک مینبەری” تەمەن ٢٦ ساڵ دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردوە. ههتا کاتی بڵاوبوونهوهی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی “سیامەک مینبەری” و “سەعدی میبەری” لەبەردەست دا نیە. شایانی باسه ڕۆژی یەکشەممە هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له شاری سهقز بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەلگەیەکی دادوەری، لاوێکی خەڵکی گوندی “مەلقەرەنی”یان بە ناوی “زانکۆ مەسعوودی” تەمەن ٢٢ ساڵ دەستبەسەر کردووه و دواتر ماڵی سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی “خەبات فەدەوی”، “حاجی ساڵح فەدەوی” و “عەبدوڵڵا مەسعوودیان” پشکنیوە.