به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی بێهداشتی غه‌زه، ته‌رمی ٢٠٠ فه‌له‌ستینیان له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ناسر له خان یوونس دۆزیوه‌ته‌وه.
پاش پاشه‌كشه‌ی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له باشووری كه‌رتی غه‌زه، چه‌ندین گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه، له نه‌خۆشخانه‌ی ناسر له خان یوونس ته‌رمی ٢٠٠ كه‌س له ژێر خاك ده‌ر هێندراوه كه زۆربه‌یان به‌ساڵاچوو بوون. پێشتر و له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فاش، ته‌رمی ٤٠٠ كه‌س دۆزرایه‌وه كه تیرباران كرابوون. به‌وته‌ی هه‌واڵنێرانی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ست و چاوی قوربانیان به‌ستراوه و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه.