ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، سه‌دان هه‌زار شارومه‌ندی ئه‌مریكا له چه‌ند ئه‌یاله‌تی ئه‌و وڵاته بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمی “ده‌ست هه‌ڵگرن”یان به‌رز كرده‌وه.
زیاتر له ١٥٠ گرووپی كرێكاری، مه‌ده‌نی و كه‌مینه‌ی جنسیه‌تی له‌و ناڕه‌زایه‌تیان به‌شدار بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بێكاركردنی هه‌زاران كارمه‌ندی ده‌وڵه‌تی و كرێكار نیشان داوه. هاوكات هه‌زاران شارومه‌ندی ئورووپاییش له شاره‌كانی له‌نده‌ن، پاریس، به‌ڕلین، لیسبوون و فڕانكفۆرت له ئاست زیادكردنی ته‌عرفه‌ی تیجاریی له‌لایه‌ن دۆناڵد ترامپه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.