کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دوازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی وریشه مورادی له‌ زیندانی ئێڤین

دوازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی وریشه مورادی له‌ زیندانی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی وریشه مورادی پاش دوازده‌ ڕۆژ مانگرتن له‌ خواردن ناجێگیره‌، به‌ڵام له‌ وه‌رگرتنی ده‌رمان خۆ ده‌بوێرێت.

وریشه مورادی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین له‌ ڕۆژی ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ دژبه‌ ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ ئێران مانی له‌ خواردن گرتووه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ له‌ دوازده‌هه‌مین ڕۆژی مانگرتنی دا زه‌ختی دابه‌زیوه‌، به‌ڵام ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ سێرۆمی ده‌رمانی بۆ دابنێن و ڕایگه‌یاندووه‌: تا ئه‌و كاته‌ی سزای سێداره‌ له‌ ئێران هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه‌ درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگایه‌دا گیانی له‌ده‌ست بدات.