یه‌رە بەیانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری سنه، هێرشیان كردووەته سه‌ر ماڵی هەڵسووڕاوێکی مەدەنی به ناوی “میكائیل مه‌نبه‌ری” و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردووە.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه لانیكه‌م ٣٠ كه‌س له هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه “میكائیل مه‌نبه‌ری” خه‌ڵكی گوندی “نییه‌ر”ی سه‌ر به شاری سنه‌یه و له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیدا ته‌واوی كه‌لوپه‌له شه‌خسیه‌کانیان لێ زه‌وت كردووه.