له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم دوو هاووڵاتییان به ناوه‌كانی “هیوا داربه‌رزین” خه‌ڵكی مه‌ریوان و “یاسر مه‌نگۆڕی” خه‌ڵكی پیرانشار، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و دوو هاووڵاتییه و وێڕای پشكنین، كۆمه‌ڵێك كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراوانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. جێی ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو هاووڵاتییه له‌به‌ر دستا نییه.