ڕۆژی دووشەممە 24ی جۆزەردان، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “”تورەج حەبیبی” خه‌ڵكی دیواندەرە و “ستار مام عه‌لی” خه‌ڵكی پیرانشار، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ستار مام عه‌لی” بۆ لێپرسینه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شاری ورمێ. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ری و چاره‌نووسی ئه‌م دوو هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ست دا نییه.