ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه هێزه ئهمنییهكانی شاری سنه هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکێکی ئهمشارهیان، لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی “لەیلاخ”، دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار كردووه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیتلاعات پاش ئهوهیكه هەڵیانکوتایە سەر گوندی “هەمرۆڵە”، هاووڵاتییهكی دانیشتووی گەڕەکی کانی کووزەڵە به ناوی “فیروز لوتفی تەمەن ٣٢ ساڵ و خاوەن بڕوانامەی کارناسیی زانستی سیاسیی”یان دەستبەسەر کرد.تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە.