کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رله‌نوێی هیراد پیربۆداقی له‌ تاران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌رمانان چالاكێكی كرێكاری به‌ ناوی “هیراد پیربۆداقی” كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی ئێوین ئازاد كرابوو، به‌دوای بانگكرانی بۆ دادسه‌رای ئێوین، سه‌رله‌نوێی ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازرایه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م زیندانه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو به‌دوای ئاماده‌بوونی له‌ دادسه‌رای زیندانی ئێوین، قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٥٠ ملیۆن ته‌مه‌ن كه‌ پێشتر بۆ ناوبراو دیاری كرابوو، كرا به‌ ٣٥٠ ملیۆن تمه‌ن و پاشانیش  گوازترایه‌وه‌ بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م زیندانه‌. “هیراد پیربۆداقی” پێشتر له‌ ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی هه‌فت ته‌په‌ له‌ به‌رامبه‌ر بینای دادگای ڕژیم له‌ تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٢٤ كاتژمێر له‌ ڕێكه‌وتی ٥ی خه‌رمانان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی موعه‌لیمانی ژن له‌ به‌ریتانیا

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

-

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئێرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ تاران

-