“سه‌با كۆرد ئه‌فشار” چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له زیندانی ئێوین له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ٢٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا.
به پێی ئه‌م حۆكمه، ناوبراو به تومه‌تی به ناو “په‌ره پێدان به فه‌ساد و فه‌حشا له ڕێگه‌ی كه‌شفی حیجاب و ڕێپێوان به بێ حیجاب” به ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و به تومه‌تی چالاكی ته‌بلیغی دژ به نیزام” به ١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری و به تومه‌تی كۆبوونه‌وه و ئه‌نجام دانی تاوان دژی ئه‌منییه‌تی ئێران” به ٧ ساڵ و هه‌روه‌ها ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. دانشتنی دادگای ناوبراو كه له ڕێكه‌ۆتی ١١ی مانگی جۆزه‌ردان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له ڕێكه‌وتی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ ده‌ستی پێكرد.