“ئاره‌ش جه‌وهه‌ری” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی به‌فرانبار، به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕوكۆمه‌ڵی نایاسایی” و “پڕوپاگاندا له‌دژی نیزام” به ١٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به پێی ئه‌م حوكمه، ناوبراو به تاوانی “به‌ڕێوه‌بردنی كۆڕوكۆمه‌ڵی نایاسایی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و به تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه و ته‌بانی” به ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی “پڕوپاگاندا له‌دژی نیزام” به یه‌كساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه. شایانی باسه، “ئاره‌ش جه‌وهه‌ری” ڕۆژی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵیش له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئه‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه كرابوو و له ئێستادا له به‌ندی گشتی زیندانی ئێوین ڕاگیراوه.