ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، ٢٠ كرێكاری شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په به بیانووی كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركران.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، “محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر” كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به ٦ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو وێڕای “ڕه‌زا پوورچێنایی، ساحیب زه‌رهیری، مه‌حموود سه‌عدی، عادڵ عه‌بدۆلخانی، محه‌ممه‌د عه‌بدۆلخانی، سه‌میر ئه‌حمه‌دی، حه‌مزه ئه‌لكه‌سیر، ئه‌شكان گووده‌رزی، مه‌سعوود له‌ویمی، فازڵ چه‌عبی زاده، ئیمان ئه‌خزه‌ری و كه‌ریم مه‌یاحی”، له زۆمره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ن كه نامه‌ی ده‌ركرانیان پێدراوه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په له شووش، ساڵی ڕابردوو ناڕه‌زایه‌تیه‌كی به‌رینی كرێكاریی به‌خۆیه‌وه بینی. ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وبه‌ر “محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر و ئیسماعیل به‌خشی دوو نوێنه‌ری كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته به ته‌رتیب به ٦ ساڵ و ١٤ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه لانیكه‌م ٩ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش به ٨ مانگ زیندان و ٣٠ زه‌ربه شه‌للاق مه‌حكووم كراون. به‌مجۆره كۆماری ئیسلامیی به زیندان و شه‌لاق وڵامی ویست و داواكاری كرێكاران ده‌داته‌وه.