به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، شۆفێر تاكسییه‌كانی بۆكان له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی مه‌عیشه‌ت و گوزه‌رانی ژیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
شۆفێرانی ناڕازی ده‌ڵێن: ئاستی كرێ زۆر له خوارۆیه و هه‌زینه‌كانی ژیانمان دابین ناكات، ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه نرخی پێداویستییه‌كان و هه‌روه‌ها قه‌ته‌عاتی یه‌ده‌كی ماشێن به‌رده‌وام له زیادبووندایه و داهاتی ئه‌و پیشه‌یه ئه‌وه‌نده نییه كه ژیانی پێ به‌ڕێوه‌به‌ری. شۆفێرانی مانگرتوو خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به گرفته‌كانیان بوون.