به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ماهیندرا ڕاجاپاكسا” سه‌رۆك وه‌زیرانی سریلانكا، ڕۆژی ١٩ی مانگی گوڵان و پاش ده‌ستپێكی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه ئه‌منییه‌كان كه بووه هۆی كوژرانی سێ هاووڵاتی و برینداربوونی زیاتر له ١٥٠ كه‌سی دیكه، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
“ڕاجاپاكسا” نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاده‌ستی “گوتابایا ڕاجاپاكسا” سه‌رۆك كۆماری سریلانكا كردووه تاكوو ڕێگه خۆش بكرێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نوێ. جێگای ئاماژه‌یه كه دوورگه‌ی سریلانكا له باشووری ئاسیا هه‌ڵكه‌و‌تووه و ٢٢ ملیۆن حه‌شیمه‌تی هه‌یه. ئه‌و وڵاته له ئێستادا له دژوارترین دۆخی ئابووری خۆی له دوای ساڵی ١٩٤٨ی زاینی كه سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاند، دایه. هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه خۆپێشاندانێكی به‌رینی جه‌ماوه‌ری له‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵدا.