بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگەیاند: دەستیان بەسەر بڕی (٦٤) کیلۆ ماددەی هۆشبه‌ری (کریستاڵ )دا گرت و تۆمەتبارێکیشیان له‌و باره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
لە ڕاگەیەنراوه‌كه‌دا هاتووه، ھێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەفەرمانی دادوەر لە بازگەی “تاسڵوجە“ی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی، دەستیان بەسەر بڕی ( ٦٤ ) كیلۆ ماددەی هۆشبه‌ری كریستاڵدا گرت. جێگای ئاماژه‌یه ك ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ماوه‌ی چه‌ند ساڵه كه له ڕێگه‌ی ده‌ستوپه‌یوه‌ندییه‌كانیه‌وه ئه‌یه‌وێت لاوانی باشووری كوردستان وه‌كوو خه‌ڵكی ئێران گیرۆده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بكات.