له‌ناوچه‌یه‌كی پڕحه‌شیمه‌تی شاری “ترابلۆس”ی پایته‌ختی لیبی له ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٢١ و ٢٢ی مانگی جوولای، شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان دوو گرووپی میلیشیایی ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه له ناوچه‌یه‌ك ڕوویداوه كه دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی زه‌ماوه‌ندبوون و ٨ كه‌س له قۆربانیان ژن و منداڵن. “ئێستێفانی ویلیامز” نوێنه‌ری نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری لیبی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كانه و خوازیاری كوتایی هێنان به‌و شه‌ڕه بوو.