كاتژمێر ١٢ی شه‌وی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان و بۆ جارێكی دیكه ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی مه‌ریوان سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی “مه‌سعوود نیكخواه”، به‌شێك له كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. ئه‌وه له حالێكدایه كه ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی گۆڵان به‌دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازادكرابوو. شایانی باسه كه سێ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی مه‌ریوان به ناوه‌كانی “شه‌عبان محه‌ممه‌دی”، “مه‌سعوود نیكخواه” و “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه به‌ند كراون.