ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، “فه‌رهاد میرزایی” ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی “شاباد” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی “شاباد” هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و ناوبراویان له پێش چاوی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگواستووه. “فه‌رهاد میرزایی” ئه‌ندامی شۆرای باڵای چالاكانی پیشه‌یی و فه‌رهه‌نگی ئێران و هه‌روه‌ها ئه‌ندامی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی ئۆستانی كرماشانه و پیشتریش بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرابوو.