ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، ڕێكخراوی ئه‌منییه‌تی توركیا ناسراو به “میت” له ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌ت له ١٨ شاری ئه‌و وڵاته، چه‌ندین ئه‌ندامی سپای پاسداران و سپای قۆدسی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕێكخراوی ئه‌منییه‌تی توركیا ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی به‌رپرسانی نیزامی سپای پاسداران بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وڵاتانی دنیا، ده‌ستپێكردووه و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراون ئه‌ندامی سپای قۆدس بوون و به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده تیرۆریستییه بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه نزیك به ٤٠٠ هه‌زار ئیسڕائیلی له‌وڵاتی توركیا ژیان ده‌كه‌ن و زۆربه‌یان بازه‌رگان و سه‌رمایه‌دارن و ڕێكخراوی ئه‌منییه‌تی ئیسڕائیل پێشتر چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ڕژیم بۆ تیرۆری شاروه‌ندانی ئه‌و وڵاته بڵاوكردبۆو