ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٩ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئایدین غه‌فاری”خوێندكاری زانكۆی زانسته پزێشكییه‌كان و “شایان پاداش” ده‌بیری پێشووی سێنفی زانكۆی زانسته پزێشكییه‌كانی كوردستان له شاری سنه،”نه‌هیم ئه‌حمه‌دی”، “حامد ڕوسته‌می” و “فه‌رید ڕوسته‌می” خه‌ڵكی گۆندی “هویه”ی سه‌ربه شاری دێولان،” مێهدی مورادی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، “به‌هرام ئه‌کره‌می” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، “کامران قادری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و “وه‌حید ده‌یهه‌م” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی تیکاب، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.