ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٥ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،”بێهروز چەمەن‌ئارا”، مامۆستای زانکۆی کوردستان لە شاری سنە و یاریدەدەری زمان و وێژمانی کوردی، “بابه‌ک نعمت‌زاده”، ده‌بیری ئیداره‌ی په‌روه‌رده و ڕاهێنانی شاری مه‌له‌كان، “ئاكام ڕه‌سووڵی” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد،”ڕه‌حیم پووربه‌هرام” و كۆڕه‌كه‌ی “ئێدریس پووربه‌هرام” خه‌ڵكی شاری پیرانشار، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه هێمن ئامان خه‌ڵكی شاری بۆكان كه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌درانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیانی به‌ختكرد.