ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٤ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شاهین کەرەم‌پور” خه‌ڵكی شاری سنە ، سێ کەس له بنەماڵەیک به ناوەکانی “خەسرەو ساعێدی”، “پەرویز ساعێدی” و خێزانی “ئافاق ساعێد موژژی”خەڵکی شاری سنه، “بەیان ساڵحی” و “سوهەیب نادری” چالاکوانی مەدەنی و کرێکاری خەڵکی شاری سنه،”موبینا بوکایی”،ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی نازیئابادی “تاران”،”میلاد عەزیزی” تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی بانە، “فەردین حەمیدی”، “یاسین فەتحی”، “عەلی‌محەممەد حوسێن‌پەناهی”، “کامران فەتحی”، “ئومید براخاسی” و “محەممەد قادری” خه‌ڵكی شاری دێولان، دوو برا بە ناوەکانی “پەیمان و سەیوان غوڵامی” خه‌ڵكی شاری پاوه، “سه‌نعان لاهیجانی” خه‌ڵكی شاری پیرانشار و “موبین که‌ریمی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.