ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٢ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بابەک گەنجی”، “ئەحمەد نەقشبەندی”، “ئەسعەد مورادی” لاوانی خه‌ڵكی گەڕەکی عەباساوای شاری سنه،”خدر موحەممەدی” کۆمێدینووس و لێکۆڵەری وێژه‌وانی فۆلکلۆر لەگەڵ کوڕە کەی “هاوڕێ موحەممەدی” خه‌ڵكی شاری پیرانشار،”ئازادە پوورسەمەد”، منداڵی ١۶ ساڵە و خوشکەکەی بە ناوی “ئارەزوو پوورسەمەد” خەڵکی شاری سنە،”پارسا ساعێدی” خەڵکی شاری قوروە، “ئەنسار ڕەحیمی” خەڵکی شاری دێولان، “سەروەر ڕەفیعی”، خەڵکی شاری نەغەدە،”ئارام فروومەند” خەڵکی شاری بۆکان و “کاردۆ مورادی” قوتابی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاری جوانڕۆ، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.