ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ له شاری ئیسفه‌هان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه به لێدان و توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، زانیارییه‌ك له سه‌ر ناسناو و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و سێ شارومه‌نده به‌لووچه له‌به‌رده‌ست دا نییه، به‌ڵام پلاكی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان سه‌ر به شاری سه‌راوانی سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لووچستانه. جیگای ئاماژه‌یه كه له گرته ویدیۆیێك دا هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به چه‌ك هه‌ڕه‌شه له سێ گه‌نجی به‌لووچ كهلهبچهكراو ده‌كه‌ن و له پێش چاوی خه‌ڵك ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ده‌ده‌ن. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و شه‌پۆلێك له نه‌فره‌ت و تووڕه‌یی لای خه‌ڵك له هێزه ئینتزامییه‌كان درووست كردووه.
