سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ١ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کۆسەکارێز”ی سه‌ر به شاری مهاباد بە ناوی “جەماڵ عەلەوی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە ئەمنییەکانی مهاباد بەبێ نواندنی حوكمی قه‌زایی هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه.