به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، “عه‌لی ساڵحی” چالاكی كرێكاریی خه‌ڵكی شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی به ناوبراوه‌وه ده‌گرن و كاتێك له ماڵ ده‌ڕواته ده‌ره‌وه، له لایه‌ن سێ مه‌ئمووری ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و دواجار ماڵه‌كه‌ی ده‌پشكنن و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیاری ده‌كه‌ن. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی“، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناوبراویان به تۆمه‌تی “ئیقدام دژی ئه‌منییه‌تی میللی” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. شایانی باسه كه به هۆی ناڕه‌ڕزایه‌تی ده‌ربڕینی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، ئیزنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێده‌ده‌ن.