ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی “میكائیل منبه‌ری” خه‌ڵكی شاری سنه، “نادر بایه‌زیدی ئازه‌ر” و “كاوس عه‌بدۆڵڵازاده” خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.
بەپێی زانیارییەکان “میکائیل منبەری” بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سەردانی تەعمیرگای کردووە و هەر لەوێ لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنەوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “نادر بایه‌زیدی ئازه‌ر” له ڕێگای نێوان مهاباد بۆ میاندووئاو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیدراه‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و “كاوس عه‌وبدۆڵڵازاده” له‌شاری مهاباد به هۆكارێكی نادیار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستا نییه.